بە پێی نموونە نوێیەكانی كەشوهەواییەوە كەمبوونی چڕیی گازی (دووانە ئۆكسیدی كاربۆن) لە بەرگەهەوادا دەبێتە هۆی بارانبارین لە ماوەیەكی كۆرتداپێوەندیی نێوان گازی دووانە ئۆكسایدی كاربۆن و بارانبارین.
 
 توێژینەوە نوێیەكانی زانایانی ئەنیستیتۆی هەواناسیی جیهانیی (كارێنگی) هۆكاری شێداریی زۆری هەوا لە كاتی كەمبوونی ڕێژەی (دووانە ئۆكسیدی كاربۆن)ـی خستەڕوو. ئەو ئەنجامە دریخست كە دابەزینی ئەو گازە لە بەرگەهەوای زەوی دەتوانێت ڕێگە لە ئەگەری وشكەساڵی بە هۆی گەرمبوونی زەوییەوە بگرێت. بە پێی وتەی زاناكان هۆی ئەو بارانبارینە بۆ دیاردەی (گازی گۆڵخانەیی) دەگەڕێتەوە. (دووانە ئۆكسیدی كاربۆن) دەبێتە هۆی ڕاگرتنی گەرما لە بەرگەهەوا و، ئەو هەوا گەرمەیش هۆی ڕێگەگرتن لە جووڵانی هەوا و دروستبوونی هەورەتریشقەی لێ دەكەوێتەوە. لەبەر ئەوە زیاتربوونی ڕێژەی ئەو گازە ڕێگە لە بارانبارین دەگرێت و، بە پێچەوانەیشەوە كەمبوونی گازەكە ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەكات. دەرئەنجامەكانی ئەو توێژینەوەیە كاریگەریی لەسەر لێكۆلینەوە زانستییەكانی بارانبارینی جیهانی دەبێت. ئەوە پرسێكی گرنگە چونكە زاناكان نیگەرانی ئەوەن كە ناوچە وشكەكان بە هۆی گەرمبوونی خێرای جیهان وشكتر ببن و، لە لایەكی دییەوەش ناوچە شێدارەكان ڕووبەڕووی بارانبارینێكی زۆر ببنەوە. لە ڕێگەی ئەو دۆزینەوەیە دەكرێ ڕێگە لە ئەگەری وشكەساڵی لە ناوچە وشكەكاندا بگیرێت.
 

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

دستور اقليم كردستان باللغة العربية