ئاگاداریەك بۆ ڕای گشتی لە ناوخوی کوردستان و دەرەوە

ئێمە وەکو کۆمەڵێك شارەزا لە بواری ژینگە و ژینگەپارێزی، بۆ ئاوڕدانەوەیەك لەو داڕمان و وێرانەیەی ژینگەی کوردستان ، لە ساڵی ٢٠١٠ بڕیاری دامەزراندنی پارتێکی ژینگەمان دا بە ناوی ( پارتی سەوزی کوردستان ) و پەیچێکی بۆ دامەزرێنرا و وەکو ئەوەی لە خوارەوە لینکەکەی دانراوە. هەروەها لەسالی ٢٠١٠ ئەندامین لە کونگرەی نەتەوەیی کوردستان ( کنک ) کە زوربەی هێزە سیاسیەکانی کوردستان شایەتی بوونی ئەم پارتەن.
هەر بۆ ئاگادری جەماوەری کوردستان و لەبەر ئەوەی گرنگترین پێگە کە پارتێك لە ژێر سێبەریدا بتوانێ کار بکات بوونی مافی مرۆڤ و ئازادیە ، تا بتوانێ بە ڕەهایی کۆنسێپت و پلان و بیرۆکەکانی خۆی تێدا پەیڕەو بکات، ئەویش بەداخەوە هێشتا لە کوردستاندا نەك هەر نیە بەڵکو ڕۆژ بە ڕۆژ پێچەوانەکەی دەبێتە مەرج بۆ ژیان و گەشەی مرۆڤایەتی بەرەو بواری نەرێنی ڕۆ دەچێت، بۆیە کارکردنی جیددی و بە بەرنامەی پارتی سەوزی ئێمە لەگەڵ کەش و هەوای باشور کە هەموولایەك دەیزانن نەدەکرا و نەدەگونجا بۆیە زیاتر جەختمان لەسەر کاری نووسین وە وشیارکردنەوە وە دیاریکردنی کێشە و کەموکوڕی و گرفتی ژینگەیی کردەوە.
ئەوەی دەمانەوێ بیڵێین ئێمە لە ڕێی میدیاکانەوە پەیچێکی فەیسبوکمان بینیوە بە هەمان ناوی پارتەکەی ئێمەوە ( پارتی سەوزی کوردستان ) کە لینکەکەی ئەویش لە خوارەوە دادەنێین وە چەند کەسێك بەناوی سکرتێر و مکتب سیاسی خویان دەرخستوە وە لە زور جێگا بەناوی ئێمەوە قسەیان کردوە کە ئێمە و ئەوان یەك پارتین ، بەڵام بەهیچ شێوەیەک نە لە دوور نە لە نێزیك بەیوەندیمان لەگەل ئەم گروپە نییە کە لە سلێمانی و بازیان کاردەکەن ، ئاگاداری هەموو پارت و رێکخراو و دۆستانی ئێمە ئەکەینەوە کە ئاگاداری ئەم ڕاستیە بن و سەیری سایت و پەیچی ئێمە بکەن و بروار و کاتی دامەزراندنی ئەم پارتەی ئێمە لە نێو بەرنامەکەی ئێمەدا تۆمار کراوە وە وەکو بەڵگەی بوونی ئێمە لەو کاتەوە.
هەموو زانیاریەکان شایەدی ڕاستگۆیی کاری ئێمەن، کە ئەو کارە ناڕەوا و نایاساییەی خۆیان کۆتایی پێبێنن و ڕایبگرن، وە لەبەر ئەوەی دادگای کوردستان لە هیچ کاتێکدا پشتی پێ نابەسترێ و کاری نایاسایی یەك لا ناکاتەوە، بۆیە پەنابردنەبەری بێ سودە.
لە ڕێی ئەم ئاگاداریەوە بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین کە ئەم کارەی ئەوان لە کەسانێك ناوەشێتەوە کە ژینگە پارێز بن، چونکە ژینگەپارێزی پێش هەموو شتێك پەیڕەوکردنی بەندەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی کارکردنە لە چوارچێوەی خزمەتکردنی نەك هەر مرۆڤ بەڵکو هەموو بوونەوەر، ئەوان لەیەکەم کاریاندا پرنسیب و پێگەی مافی مرۆڤیان پێشێل کردووە و نایاسایی خۆیانناساندووە.
لەگەڵ ڕێزی پارتی سەوزی کوردستان
١٤/١/٢٠١٧
بۆ زانیاری:
لینکی پەیچەکەی ئێمە: http://www.green-kurd.org
پەیچی ئەوان لە فەیسبوك: https://www.facebook.com/slemanibazyan

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

دستور اقليم كردستان باللغة العربية