هەوالەکان باس لە بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە هەولێر دەکەن، لەناو ئەوانیشدا بڕیارەکانی ئەو کۆبوونەوەیەی لەم دواییەدا لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێکهات و، تیایدا 39 لایەنی سیاسی لە هەر چوارپارچەی کوردستانەوە بەشداربوون. لە ئەنجامدا کۆمیتەیەکی 21 کەسی  بۆ ئامادەکاریی کۆنگرەکە پێکهات.

 

ئەگەر بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی لەم کاتە هەستیارەی خەباتی گەلی کوردا پێویستییەکی هەنووکەیی بێت، بۆئەوەی کۆنگرەیەکی لەو چەشنە جێی رەزامەندی سەرجەم پێکهاتە سیاسی و مەدەنی و کۆمەڵایەتیەکانی کوردستان بێت، ئێمە    "پارتی سەوزی کوردستانی - کۆمیتەی ژینگەلە کونگرەی نەتەوەیی کوردستان" بەو پێیەی کە ئەندامی کۆنگرای نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە-ین، بە پێویستی ئەزانین کە رەچاوی چەند بنکەو بنەما  بکرێت :

 

1. پەیڕەوکردنی شەفافیەت و راوێژکردن بە سەرجەم پارت و بزووتنەوە کوردستانیەکان بۆ بەستنی کۆنگرەکە و پرۆسەی ئامادەکاریی. بەداخەوە ئێمە تا ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی ئاگادار نەکراوین و لامان روون نیە چ هەنگاوێک لەم رووەوە نراون

 

2. لە کاتێکا بەستنی کۆنگرەیەک کە هەموو پارت و بزووتنەوە کوردستانیەکانی تیابێت، ئامانجی چەند ساڵەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە - بووە، ماوەی ١٤ ساڵ کنک هەوڵی بۆ پێکهێنانی کۆنگرەیەکی کوردستانی لە چەشنە داوە.بەلام لەجیاتی ئەوەی کنک خۆی رێکخەری کۆنفرانسەکە بێت، بۆتە یەکێک لە لایەنەکانی، دیاریش نیە کە ئایا هەموو پارت و رێکخراوەکانی ناو کەنەکە بەشداری ئەو کۆنگرەیە ئەبن یا نا

 

3.بە پشتبەستن بەو دوو خاڵەی سەرەوە، داوائەکەین کە هەموو ئەندامانی کەنەکە لە پرۆسەی ئامادەکاری ئاگاداربکرێنەوەو داوەتی کۆنگرەکە بکرێن

 

4. ئەگەر کەنەکە لەگەڵ کۆمیتەی ئامادەکار رێککەوتوون کە ١٢ نوێنەری کەنەکە هەبێت، پێویستە ئەوە روونبکرێتەوە کە لەسەر چ بنەمایەک ئەو نوێنەرایەتیە دەستنیشان کراوە. زۆربەی ئەندامانی کەنەکە پارتی سیاسین، بەشێکیان داوەتی کۆنگرەکە کراون، بۆ ئەوەی دووبارەبوونەوە نەبێت، پێویستە رێکخراوە مەدەنیەکان و پارتەکانی تریش داوەت بکرێن

 

5. پێویستە دان بەو راستیەدا بنرێت کە ٣٩ پارتی سیاسی نوێنەرایەتی هەموو گەلی کوردستان ناکەن. کەواتە ناکرێ ئەوان بە تەنیا بڕیار لە چارەنووسی کوردستان بدەن. هەرچەند زۆربەیان ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردسان-کنک- ن

 

پارتی سەوزی کوردستانی

کۆمیتەی ژینگە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کنک

٣١/٧/٢٠١٣

 

الإعلان العالمي لحقوق الإنسان

دستور اقليم كردستان باللغة الكردية

دستور اقليم كردستان باللغة العربية